دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هەڵبژاردنی داهاتوو

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌تی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له تایبه‌تمه‌ندی دادگاكه‌یه.
كاردانه‌وه‌ی دەستلەکارکێشانەوەی شەش دادوەری سه‌ره‌كی و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژه‌ی هه‌یه. به‌بڕوای چاودێرانی سیاسیی، هۆی پشت ئەو قەیرانە، ناکۆکی نێوان سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی و سەرۆکی دادوەری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ده‌گه‌ڕێته‌وه، لایه‌نی سیاسی و چاودێرانیش به‌دووری نازانن ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دادگای باڵای فیدراڵی به‌رده‌وام بێت، بۆشایی ده‌ستووریی دێنێته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنی ئه‌ركی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی له عێراق ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ناكۆكی و لێكدانه‌وه‌ی یاساكانه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ئه‌و دادگایه ده‌توانێت یه‌كلاییان بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د عه‌نووز بۆچوونی وایه، ئه‌وه‌ی له دادگای فیدراڵی ڕووی دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسیی عێراق ده‌بێت، ئه‌و ناكۆكی و دژیه‌كانه‌ی له‌م دواییانه ڕووی دا پێشهاتێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دادوه‌ری. به‌بڕوای عه‌نووز، دادگای فیدراڵی تاكه لایه‌نی ڕێگه‌پێدراوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، ئەگه‌ربێت و دۆخی دادگای فیدراڵی سه‌قامگیر نه‌بێته‌وه، ئه‌وكات هه‌ڕه‌شه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووو شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌كه ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، مه‌حیی ئه‌نساری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌شید بۆ گه‌شه‌پێدان بۆچوونی وایه، ئەگەر له دیاریکردنی جێگرەوە بۆ دادوەرەکان ناکۆکی سیاسی سەرهەڵبدات، بە ناچاری هەڵبژاردنەکان پەک دەخرێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له ماوه‌ی مانگێكدا شوێنی دادوه‌ره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌نساری، دادگاکە رۆڵی ئەکتەرێک سیاسی ده‌بینێت، بۆیه پێگەی خۆی وەک ناوبژیوانێکی بێلایەن له ده‌ست داوه و دادوه‌ره‌كانی ناچاركردووه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.