سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات خۆیان لە بەکارهێنانی زمانی زبر به دوور بگرن

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا پێشنیازیی به‌كارهێنانی مافی "ڤیتۆ" ده‌كات له به‌رانبه‌ر لێدوانی زبر و نه‌شیاو و جنێو و شكاندی یه‌كدی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی؛ هاوكات, به‌ڵێن ده‌دات خۆی یه‌كه‌م كه‌س بێت خۆی له به‌كارهێنانی جنێو w قسه‌ی نه‌شیاو به دوور بگرێت.
شه‌ممه، 28ـی حوزه‌یرانی 2025، نیكۆڵ باشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) پێشنیازێكی ڕاگه‌یاند و تێیدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كۆده‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جنێو، سووكایه‌تی، یه‌كدی شكاندن و ناوزڕاندن و به‌كارهێنانی زمانی زبر له به‌رانبه‌ر یه‌كدی.
نیكۆڵ باشینیان, هاوكات داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له بری به‌كارهێنانی زمانی زبر و یه‌كترشكاندن، گفتوگۆی شارستانیانه بكه‌ن و ڕێز له یه‌كدی بگرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا پێشنیازیشی كردووه، 1ـی ته‌ممووز تاوه‌كوو 5ـی ته‌ممووز ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێ بكه‌ن. به‌ڵێنیشی داوه خۆی له هه‌ر چی گوته‌ی زبر و نه‌شیاوه به دوور بگرێت.
باشینیان، له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری ئه‌م ساڵ، هێرشێكی توندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرده سه‌ر كه‌نیسه‌ی ڕه‌سووڵی وڵاته‌كه‌ی و زمانی زبری له به‌رانبه‌ردا به‌كار هێنا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی توند بووه‌وه، په‌شیمانیی خۆی ڕاگه‌یاند.