جۆزێف بۆرێل: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌بێت به‌رانبه‌ر به تراژیدیای غه‌ززه هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێت

بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕه‌خنه له كیشوه‌ره‌كه ده‌گرێت و پێی وایه بوێری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته مرۆییه‌كانی غه‌ززه‌ی نییه. ده‌شڵێت، پێویسته له بری پشتبه‌ستن به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا، خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه.
شه‌ممه، 28ـی حوزه‌یرانی 2025، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، له وتارێكدا كه له گۆڤاری "Foreign Affairs"، بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێی وایه مێژووی ئه‌ورووپا به‌سه‌ر ئه‌ورووپاییه‌كاندا ده‌یسه‌پێنێت به‌رانبه‌ر به پێشلكارییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه بجووڵێن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ناكرێت چی دیكه ته‌ماشاكه‌ری ئه‌م چیرۆكه تراژیدیانه بن.
جۆزێف بۆرێل، ڕه‌خنه‌ی له ناكۆكی ناوخۆیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرتووه و سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه هه‌ڵوێستی یه‌كێتییه‌كه‌یان لاواز كردووه و وایكردووه په‌راوێز بخرێت.
بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا داوای له سه‌رانی یه‌كێتییه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه سه‌ردار و خاوه‌نی بڕیاری جیددی و هه‌ڵوێستی بوێرانه، له بری پشتبه‌ستن به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا، پلانێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی غه‌ززه دابنێن.