فەرەنسا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریی لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە دەربڕی
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەورووپا ئامادەیە بەشداریی لە دابەشکردنی خۆراک بە شێوەیەکی سەلامەت لە ناوچە گەمارۆدراوەکان کەرتی غەززە، بکات.
ژان نوێل بارۆن، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕەخنەی لە ئیسرائیل لەسەر کوژرانی غەززەییەکان لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە گرت، هەروەها دەشڵێت: ڕێکخراوێکە سەرچاوەی دارایی ناڕوونی هەیە و لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە پشتگیریی دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتڕاستی کردەوە، وڵاتەکەی و ئەورووپاش ئامادەن بۆ بەشداریی لە دەستەبەرکردنی دابەشکردنی خۆراک بە شێوەیەکی سەلامەت لە کەرتی غەززە، کە بەدەست قەیرانی مرۆییەوە گرفتارە.
لە سەرەتای مانگی ئادارەوە ئیسرائیل گەمارۆیەکی توندی بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاند و ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان کرد، ئەمەش بووەتە هۆی کەمیی خۆراک و دەرمان و کەلوپەلی سەرەکیی دیکەی زۆر.
ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی ئایاردا تا ڕادەیەکی سنووردار گەمارۆکانی سووک کرد کاتێک دامەزراوەی مرۆیی غەززە دەستی کرد بە دابەشکردنی یارمەتییەکان.