سبه‌ی به‌فر ده‌بارێت
دوای چه‌ند رۆژی دیكه ده‌بێته‌وه هاوین
K24 - مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
به‌گوێره‌ی پسپۆڕێكی چاودێری كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی، 8ی ئهیلوول، پله‌ی گه‌رمی له پایته‌ختی ویلایه‌تی كۆلارادۆ 100 پله جیاواز بێت له‌چاو دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و به‌فر ببارێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی نیوز، سبه‌ی 8ی ئهیلوول له مایل های كاونتی دنێڤهری پایته‌ختی كۆلارادۆ، پله‌ی گه‌رمی دابه‌زێت 3 پله له‌ژێر سفری سیلیزی، له‌كاتێكدا رۆژی 5ی ئهیلوول پله‌ی گه‌رمی 33 پله‌ی سیلیزی بوو.
پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، بۆ رۆژی 10ی ئهیلوول، پله‌ی گه‌رمی جارێكیدیكه به‌رزده‌بێته‌وه 27 پله‌ی سیلیزی و له كۆتایی هه‌فته‌دا ده‌بێته‌وه به هاوین.
زانیارییه‌كانی ناو هه‌واڵه‌كه جهختدهكهنهوه، له‌ماوه‌ی 3 رۆژدا (5-8ی ئهیلوول) تاكه رۆژه له‌مێژووی ویلایه‌ته‌كه، كه 100 پله‌ی فه‌هره‌نهایت جیاوازی له پله‌ی گه‌رمی دروست ببێت. دواتۆماركراو له تۆماری كه‌شناسی كۆلارادۆ 25ی ته‌مموزی 1872 بووه، كه له ماوه‌ی 2 رۆژدا 66 پله دابه‌زیوه.
كه‌ش و هه‌وای ئه‌مساڵ زۆر جیاوازتره له ساڵانی رابردوو، به‌تایبه‌ت به‌شی باشووری ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌ندێك ویلایه‌ت له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته 48 پله‌ی سیلیزی، ئه‌مه‌ش ئاستێكی ترسناكه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
H.B