دژەتیرۆری کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

دژەتیرۆری کوردستان، دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و هیچ جۆرە درۆنێک لەو سنوورە نەکەوتووەتە خوارەوە.
ئەمشەو یەکشەممە 29ـی حوزەیرانی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە گوایە درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ئەم هەواڵە بێ بنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درۆنێک لەو سنوورە نەکەوتووەتە خوارەوە.
هاوکات دژەتیرۆری کوردستان، داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکات، پابەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێک بکەن، تا نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان و لەدەستدانی متمانە.