زێلێنسکی: سزاکان توانای ڕووسیا بۆ بەردەوامیی جەنگ سنووردار دەکەن

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێنراون، توانای بەردەوامبوونی ڕووسیا لە جەنگ، سنووردار دەکەن. 

زێلێنسکی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: سزا جیهانییەکانی سەر ڕووسیا، ئێستا دەبێت ببێتە ئەرکی سەرەکی، ڕوونیشی کردەوە، سزاکان ئامرازێکی کاریگەرن بۆ سنووردارکردنی توانا ستراتیجییەکانی ڕووسیا، هەروەها دەبێت ئەو سزایانە توندتر بن لە سنووردارکردنی تواناکانی ڕووسیا بۆ درێژەدان بە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا.

 لە شوباتی ساڵی 2022وە ڕووسیا هێڕشی سەربازی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکیئەو وڵاتەی داگیر کرد، هەتاوەکو ئیستا شەر بەردەوامە و دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون،هەروەها سەدان بالەخانە و گوند و شارۆچک لە ئۆکرانیا خاپووربوون.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment