گۆڤارێکی ئەمەریکی: خەرجییە سەربازییەکانی عێراق بۆ ئەمساڵ زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە
بەپێی گۆڤاری 'سیۆ وۆرڵد'ـی ئەمەریکی خەرجییە سەربازییەکانی عێراق لە ساڵی 2025دا، زیاترە لە شەش ملیار دۆلار.
دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، گۆڤاری 'سیۆ وۆرڵد'ـی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە "بودجەی سەربازیی ئەمەریکا لە ساڵی 2025دا دەگاتە 997 ملیار دۆلار، لە پلەی یەکەمدایە لە ڕووی خەرجییەکانەوە، دواتر چین دێت کە دەگاتە نزیکەی 314 ملیار دۆلار، پاشان ڕووسیا بە 149 ملیار دۆلار پلەی سێیەمی گرتووە، هەروەها ئەڵمانیاش بە 88 ملیار دۆلار لە پلەی چوارەمدا دێت و هیندستانیش بە پلەی پێنجەم دێت بە 86 ملیار دۆلار."
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "خەرجییە سەربازییەکانی عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 6.2 ملیار دۆلار، کە دەکاتە 1.9%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆ و 0.2%ـی خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی جیهان."