لیۆنید پاسێچنیک: تەواوی خاکی هەرێمی لوگانسک کۆنتڕۆلکرا
سەرۆکی هەرێمی لوگانسک ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر هێزەکانی ڕووسیا تەواوی هەرێمی لوگانسک کۆنترۆڵ کردووە.
لیۆنید پاسێچنیک، سەرۆکی هەرێمی لوگانسک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕاپۆرتێکمان پێگەیشت، کە تەواوی سنووری هەرێمی لوگانسک ئازاد کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئادار، ڤڵادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، کە ڕێژەی 99%ی خاکی لوگانسک کۆنترۆڵکراوە. ئاماژەشی دابوو، ڕووسیا بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە چارەکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکراینا بە چارەکردنی کێشەکان لە ڕیشەوە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕووسیا بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
دوای ئەوەی لە 24ی شوباتی 2022 ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازیدا هەڵیکوتایە سەر ئۆکراینا، بەشێکی زۆری خاکی هەرێمەکانی دەنێستک و زەپارۆژیا و خێرسۆنی کۆنترڵکردووە ، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش تەواوی خاکی لوگانسکی کۆنترۆڵکردووە.