مووشه‌كێك له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا

جارێكی ئیسرائیل به ئامانج گیرا و له یه‌مه‌نه‌وه مووشه‌كی ئارسته كرا؛ هاوكات زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌لئه‌ڤیڤ و چه‌ند شوێنێكی دیكه لێ ده‌درێت.
سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025، سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌لئه‌ڤیڤ و قودس ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل لێ درا، ده‌ستنیشانی مووشه‌كێكیان كردووه كه له یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدرابوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌كی ئاسمانییه‌وه ڕێگرییان له ته‌قینه‌وه‌ی كردووه.
دوایین هێرشی مووشه‌كی له نێوان سوپای ئیسرائیل و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ڕۆژی شه‌ممه 14ـی حوزه‌یران بوو، كاتێك ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر حووسییه‌كان و له به‌رانبه‌ردا حووسییه‌كان ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، 15ـی حوزه‌یران ڕایانگەیاند، بە هەماهەنگیی تاران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە چەند مووشەکێکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر شاری یافا لە ناوەڕاستی ئیسرائیل.
له‌م باره‌وه، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسیەکانی یەمەن ڕایگەیاندبوو، ئۆپه‌راسیۆنەکەیان هاوتا بوو لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە سوپای ئێران دژی ئیسرائیل کردوویانە. یەحیا سەریع، ئاماژەی بەوەش کرد، حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە هەستیارەکان لە یافا.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرای کرد لە هێرشەکەیاندا 'محەممەد ئەلغەماری' سەرۆک ئەرکانی حوسییەکانیان بە ئامانج گرتووە، بەبێ ئەوەی دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا بکات.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە کەرتی غەززە، حوسییەکان زیاتر لە 100 هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور، هەروەها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە بەرانبەردا ئیسرائیل زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر حووسییەکانی یەمەن و ژێرخانی ئەو وڵاتەی داتەپاندووە.