سوودانی: عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا هەیە

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پابه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنن له كاتی خۆیدا؛ ده‌شڵێت، ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو له عێراق ته‌واو ده‌بێت.
سێشه‌ممه، 1ـی ته‌ممووزی 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی، محەممەد شیاع سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی ئینگلیزی ڕایگەیاندووە، عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکادا هەیە.
سوودانی گوتووشیه‌تی، عێراق ئامادەبوو ڕووبەڕووی لێكه‌وته‌ی شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ببێتەوە و ڕۆڵێکی دیپلۆماتی هه‌بووه له ڕه‌واندنه‌وه‌ی کاریگەرییەکانی شەڕەکە و گرنگی ڕاگرتنی و پەنابردنە بەر دیالۆگ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووه، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکردنی سەروەری و په‌یماننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکانە. باسی له‌وه‌ش كردووه، هەروەها سکاڵایەکی فەرمییان لە ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمار کرد و ڕێکاری دیپلۆماتییمان گرتووهبەر.
محەممەد شیاع سوودانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو له عێراق ته‌واو ده‌بێت.