دوو وێستگەی دیكهی كارهبا لە ھەولێر تەواوبوون
كار لهسهر زیاتركردنی پێدانی كاتژمێرهكانی كارهبا دهكرێت
K24- ھەولێر:
دوو وێستگەی دیكهی كارهبا لە ھەولێر تەواوبوون و كهوتنه بواری بهرههمهێنان. بە تەواوبوونی ئەم دوو وێستگەیەش رێژەی پێدانی کارەبا لە سنووری پارێزگای ھەولێر زیاد دەکات.
بەڕێوبەری کارەباری ھەولێر گوتی: ئامانجمانە بگەین بەو ئاستەی ھاوڵاتیان 24 کاتژمێر کارەبایان ھەبێت.
بۆ پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان لە سنووری ھەولێر و دەوروبەری دوو وێستگەی دیكه کەوتنە کار. ھەریهك لە وێستگەکانی کەسنەزان و ئازادیی نوێ دەستیان بە دابەشکردنی کارەباکرد. ئەو دوو وێستگەیە نزیکەی 40 مێگاوات کارەبا دەگهڕێێننەوە بۆ ناو تۆڕی کارەبا.
ئەندازیار محمد خەلیل، سەرپەرشتیاری ئەو وێستگانە گوتی: ئەم دوو وێستگەیە دەتوانن کارەبای نزیکەی 60 بۆ 70 گەڕەکی ھەولێر بە بەردەوامی دابین بکەن.
وەزارهتی کارەبا پڕۆژەی جێبەجێکردنی چەند وێستگەیەکی دیكەشی داڕشتووە، لەوانە: گەرمیان، سلێمانی و چەمچەماڵ.
حسێن حەمەد، بەڕێوبەری کارەبای ھەولێر گوتی: بە تەواوبونی ئەو وێستگانەی ئێستا لە قۆناغى جێبەجێکردندان پێدانی کارەبای نیشتمانی بەھاوڵاتیان دەچێتە ئاستێکی باشتر.
لە ماوەی رابردوودا چەند وێستگەیەکی کارەبا کرانەوە و چەند وێستگەیەکی دیكەش لە جێبەجێکردندان. وێستگەی کارەبای کەسنەزان، ئێستا دەستی بە دابەشکردنی کارەبا کردووە و لە 34 فیدەری 132 کەیڤی، 33 کەیڤی و 11 کەیڤی پێکھاتووە و توانای قەرەبووکردنەوەی 20 مێگاوات کارەبای ونبووی ھەیە و چارەسەری کێشەی پچڕپچڕی کارەبای رۆژھەڵاتی ھەولێر بە تەواوی دەکات.
وێستگەی کارەبای ئازادی نوێش پێكھاتوە لە 40 فیدەری 132 کەیڤی، 33 کەیڤی و 11 کەیڤی کە قەرەبوی 20 مێگاوات کارەبای ونبوو دەکاتەوە بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی و چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا دەکات لە ناو سەنتەری شاری ھەولێر، بەتایبەت باشووری شار.
ھەردوو وێستگەکە چارەسەرى ئەو لۆدە زۆرە دەکەن کە کەوتووەتە سەر تۆڕی كارهبای نیشتمانی.
تەواو بوونی ئەم دوو وێستگەیە لە درێژەی ھەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبای و پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە ھاووڵاتیان .