ڕووسیا: 69 درۆنی ئۆکراینی لە ڕۆژئاوای وڵات خراونەتە خوارەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 69 درۆنی ئۆکراینی لە پارێزگاکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی گوتیشی: دوو درۆن لە کریمە، 27 لە ئۆبلاستی بێلگۆرۆد، 22 لە ئۆبلاستی ڤۆرۆنیژ، 10 لە ئۆبلاستی لیپێتسک، هەشت لە ئۆبلاستی کورسک.
هێزەکانی کیێڤ بەردەوامن لە کردنە ئامانجی ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا ڕۆژانە بە درۆن و مووشەک، لە کاتێکدا سوپای ڕووسیا لە هەموو بەرەکاندا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا جەختی لە فراوانکردنی مەودای هێرشی سەربازی بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی کێیڤ لە خاکی ڕووسیا کردەوە.
لە شوباتی ساڵی 2022وە ڕووسیا هێڕشی سەربازی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکیئەو وڵاتەی داگیر کرد، هەتاوەکو ئیستا شەر بەردەوامە و دەیان کەس کوژران و بریندار بوون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون،هەروەها سەدان بالەخانە و گوند و شارۆچک لە ئۆکرانیا خاپووربوون.