فەرەنسا.. چەند شوێنێکی ڕووباری سین بە ڕووی هاووڵاتییان کرایەوە
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، حکوومەتی فەرەنسا ناچار بووە چەند جێگەیەکی ڕووباری سین، لە نزیک تاوەری ئیڤڵ بە ڕووی هاووڵاتییاندا بکاتەوە، بۆ ئەوەی مەلەی تێدا بکەن.
شەممە 5ـی تەممووزی 2025، حکوومەتی فەرەنسا بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی وڵاتەکەیان و ئەورووپای گرتووەتەوە، لە ساڵی 1923وە بۆ یەکەم جار، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات لە ڕووباری سیندا مەلە بکەن، ڕووبارەکە بە ناوەڕاستی شاری پارسیدا تێدەپەڕێت تاوەری ئیڤڵی لێوە نزیکە، یەکێکە لە ڕووبارە سەرەکییەکانی فەرەنسا کە بۆ ڕاکێشانی گەشتیار و بازرگانی بەکار دێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی حکوومەتی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە، سێ شوێنی تایبەت بە مەلەکردن لە نێو ڕووبارەکە دیاریکراو کە تاوەکوو 31ـی ئاب کراوە دەبن و ڕۆژانە خەڵک دەتوانن مەلەی تێدا بکەن.
هاوکات، ئاژانسەکە ئاماژەشی داوە، ڕووباری سین، بەر لە کردنەوەی بە ڕووی هاووڵاتییاندا لەلایەن حکوومەتی فەرەنساوە پاک کراوەتەوە و کوالێتی ئاوەکەیان بەرز کردووەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی بۆ مەلە بگونجێت.
ڤیکتۆریا نۆپی، تەمەن 24 ساڵ کە لە فەرەنسا دەژیت، لەو بارەیەوە دەڵێت: بەڕاستی هەستێکی زۆر خۆشە و زۆر سەرسامم. هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات لە نزیک تاوەری ئیڤڵ مەلە بکەم.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پله‌كانی پله‌كانی گه‌رما له ئه‌ورووپا به‌رزبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك وڵاتان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌دی؛ هه‌ر یه‌ك له ئیتاڵیا، یۆنان، پورتوگال، فەرەنسا، ئیسپانیا، توركیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای به‌ڵكان به توندی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م گەرمایە و له چه‌ندان وڵات‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، ئاگر له دارستانه‌كان كهوتووتهوە.