زامبیا.. فیلێک دوو ئافرەتی گەشتیاری کوشت

فیلێکی تووڕە ئۆتۆمبیلێکی گەشتیاران وەردەگێڕێت (ئەرشیف)
فیلێکی تووڕە ئۆتۆمبیلێکی گەشتیاران وەردەگێڕێت (ئەرشیف)

یەکشەممە، 6ـی تەممووز 2025، پۆلیس زامبیا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو فیلێک دوو ئافرەتی گەشتیاری لە پارکی نیشتمانیی زامبیا، کوشتووە.

ڕۆبرتسۆن مویمبا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی زامبیا، بە پێگەی هەواڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە، دوو ئافرەتەکە، یەکێکان ناوی ئیستۆن جانێت تایلەر، تەمەن 68 ساڵ، خەڵکی بەریتانیا و ئەوی دیکەشیان ئەلیسۆن جین تایلەر، تەمەن 67، خەڵکی نیوزیلاند بووە. ئەوان، لە کاتێکدا بە پێ، بەناو پارکی نیشتمانیی ساوز لوانگوا، لە دووری 600 کیلۆمەتری لوساکای پایتەخت، دەگەڕان، لە لایەن فیلێکی مێینەوە کە بێچووەکەی لەگەڵدا بووە، پەلامار دراون.

مویمبا، هەروا گوتوویەتی: پاسەوانانی پارکەکە هەوڵیان داوە ڕێگریی لە فیلەکە بکەن لەوەی ‌هێرش بکاتە سەر ئەو دوو ئافرەتە و تەقەیان لێ کردوە و بەسەختیی برینداریان کردووە، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان بکەن و فیلەکە، دوو ئافرەتەکەی پلیشاندوەتەوە.

فیلی مێ، بەوە ناسراوە کە ئەگەر هەست بە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر بێچووکانی بکات، ئەوا بە توندی و تووڕەیی بەرەنگاری هەر کەس و شتێک دەبێتەوە کە لێوەی نزیک بێت.

ساڵی ڕابردووش لە دوو ڕووداوی جیادا، هەر لە زامبیا، فیلی تووڕە دوو ئافرەتی پیری گەشتیاری ئەمەریکاییان کوشت.

 
 
Fly Erbil Advertisment