پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا داوا دەکات زمانی کوردی بۆ ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە کۆرۆنا زیاد بکرێت

کوردستان24

K24- ئەڵمانیا:

جەم ئۆزدەمیر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پرسیار لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکات، کە بۆچی لە ئەپلیکەشنی تایبەت بە کۆرۆنا، زمانی کوردی زیادنەکراوە.
حکومەتی ئەڵمانیاش، وەڵامی ئەو پەرلەمانتارە دەداتەوە کە بۆ زیادکردنی زمانی کوردی پێویستیان بە 250 هەزار یۆرۆ هەیە.
کۆرۆنا ئەپ، خزمەتگوزارییەکە کە بە ملیۆنان ئەڵمانی خۆیان تێدا تۆمارکردوە و لە کاتی نزیکبوونەوە لە بەرکەوتوانی کۆرۆنا هاووڵاتیان لە مەترسی بەرکەوتن و توشبوون بە ڤایرۆسەکە ئاگادار دەکاتەوە. ئەو خزمەتگوزاریە جگە لە زمانی ئەڵمانی، بە ئینگلیزی و بولگاری و تورکی و رووسی و پۆڵۆنی و عەرەبی بەردەستە. 
ئەو پەرلەمانتارە، سەرۆکی پێشووی پارتی سەوزی ئەڵمانیایە و بە بەرگریکردنی لە کورد و ئەرمەنی و نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکانی تورکیا دەناسرێتەوە.

لە دواین هەڵوێستی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوای زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ئەپلیکەیشنەکە کرد.

H.J