دامەزراوەیەک لە هەولێر چوار هەزار پشکنین و 400 نەشتەرگەریی چاو بەخۆرایی بۆ هاووڵاتییان دەکات

دامەزراوەى بینینى جیهانى، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، چوار هەزار پشکنینی چاو و 400 نەشتەرگەریی ئاوی سپی و زێدە گۆشتی چاو بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەمووزی 2025، بڵاویکردەوە، دامەزراوەی بینینى جیهانى، بە هەمانگى پارێزگاى هەولێر و لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى تەندروستى هەولێر لە نەخۆشخانەى چاوى فێرکارى هەولێر، چوار هەزار هەزار پشکنینى چاو و 400 نەشتەرگەرى ئاوى سپی و زێدە گۆشتى چاو بە خۆڕایی بۆ خەڵکى کەم دەرامەت و هەژارانى شارى هەولێر لە ڕێگەى پزیشک و پسپۆرانى دامەزراوەکەیان ئەنجام دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، پارێزگارى هەولێر، ئامادەیی هەموو ئاسانکارییەکى پارێزگاى نیشاندان و دووپاتى کردەوە، ئەوەى لە بەرژەوەندى خەڵکى شارەکەمان و هەژاران و کەمدەرامەتان دابێت، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هەماهەنگین، هەرچى پێویستیش بێت بۆ سەرخستنى کارەکەتان ئامادەىن پێشکەشتان بکەین.