وەزیری ناوخۆی عێراق سزای ئەو ئەفسەرانەی دا کە بەشدارییان لە عاشوورا کردبوو

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سزای کارگێڕی بەسەر ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتدا دا، ئەوەش بەهۆی بەشداریکردنیان لە عاشوورا لە شارۆچکە خورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین کردووە، تێیدا بەسەر ئاڵای ئەمەریکا دەڕۆن کە لەسەر یەکێک لە ڕێگاکە نەخشێنراوە. 

سەرچاوەکە گوتی: ئەم ڕووداوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شارۆچکەی خورماتوو سەر بە سەڵاحەددین ڕووی داوە. گوتیشی: "عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، فەرمانی گواستنەوەی عەمید و دوو عەقید بۆ سەر سنوور دەرکرد، دوای بەڵگەنامەکردنی بەشداریکردنیان لە عاشوورا کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە ڕێکخرابوو".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم ڕێوشوێنانە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکان گیراونەتەبەر کە هێزە ئەمنییەکان لەو چالاکییانەی کە پەیامی سیاسی یان دیپلۆماسی دەگەیەنن قەدەغە دەکەن، کە دەبێتە هۆی دروست بوونی گرژیی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقدا". 

گرتە ڤیدیۆییەکە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەک خەڵک و ئەفسەرانی عێراقی تێدایە، بەسەر ئاڵای ئەمەریکا و ئیسرائیلدا دەڕۆن، کە لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شارۆچکەکە نەخشێنراون. ئەو دیمەنە ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێکەوتووتەوە، بەتایبەتی لەنێو سۆشیال میدیای ئەمەریکادا.