‎پرۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە سەرجەم گەڕەكەكانی سەنتەری سلێمانی

‎ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی تەمموزی 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو سەنتەر شاری سلێمانی (ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود) كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری.

‎لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە؛ دوای تەواوبوونی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی ڕووناكی زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

‎گەڕەکەکانیش بریتین لە:

‎(سێتوان، زێڕينۆك، خەبات، ياڵەكەى خەبات، شۆڕشى نوێ، ئیبراهيم ئەحمد، كانیبا، گوڵی شار، گرین ستی، شوقەكانی یەكگرتوو، هۆمەرە كوێر، گەڕەكى چيا، نەخۆشخانەی هيوا،  نەخۆشخانەی ئەنور شێخە،  نەخۆشخانەی سمارت، سەرشەقام، بەشێكی مامۆستايان، وەيس، جولەکان،  بەرانان، گردی عەلی ناجی، كانی ئاسكان، عەقارى، شێخ فەتاح، شێخ محیەددین، قالاوە، چوارباخ، شارەوانى، حاجى ئاوا، ئوتێل گراند میلینیۆم، مامۆستايان، باخان، سەربەرزی، مەجيد به‌گ، باخی سەعید بەگ، كارێزەوشك، هەواری تازە، شێخان، ڕزگارى تازە، زەرگەتە، شەهيدانى زەرگەتە، گردی ئەندازیاران، بەشێكی بەرانان، بەختياری، بەختياری تازە)

‎ڕاشیگەیاند "بە گوێرەی ئامارەكان کۆی گشتیی ئەو هاوبەشانەی كە لە سلێمانی چوونەتە ناو پرۆژەی ڕووناكی و کارەباکەیان دەبێتە بەردەوام بریتیە لە (140,000) هاوبەشی كارەبا كە (504,000) هاووڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها (291) موەلیدەش كوژاونەتەوە.