لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت بە درێژایی زیاتر لە دوو هەزار 500 کیلۆمەتر ڕێگەوبان خراوەتە خزمەتی هاتوچۆ

لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگاوباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگا دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.
ئەو پرۆژانەی ڕێگەوبان کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەت تاوەکوو ئێستا جێبەجێکراون جیا لە پشتیوانی کەرتەکانی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتیاری، کارسانییەکی تەواوی لە هاتوچۆی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان هەبووە، هەم لە ناو سەنتەری شارەکان هەم لە ڕێگە دەرەکییەکاندا.
ئەو پرۆژانەی ڕێگەوبان کە تاوەکوو 1ی تەممووزی 2025، تەواو کراون و خراونەتە خزمەتی هاووڵاتیان لەسەر هەرسێ بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی و %30ی داهاتی وێستگەکانی کێش جێبەجێکراون.
پرۆژە تەواو بووەکانی ڕێگەوبان بریتین لە :



هەروەها لە بارەی هێڵکاری و ئەندازەی هاتوچۆی شەقامە خێرا و سەرەکییەکانی لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتەی هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی کارەکانی ئەم کابینەیە 883 کیلۆمەتر لە شەقامەکان لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی ناوخۆییەوە هێڵکارییان بۆ کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ کار و ئەرکێک بە کۆمپانیای بیانی نسپێردرێت.
هەر لەو دوو ساڵەیەدا توانراوە 16 هەزار و 213 هێمای ڕێنمایی جۆراجپرئ هاتوچۆ دابنرێت و نزیکەی 45 کیلۆمەتریش لە شەقام وڕیگەژاندا بە ئاسن پەرژین ڕێژ بکرێن.