عەزیز ئەحمەد: پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژی ڕووناکیی دەکات
جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژی ڕووناکیی دەکات، جێی سەرسوڕمانە.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێكس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت: بەڵێ، هەواڵەکان ڕاستن، پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید، سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە، باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە دەکات، دەڵێت: جێگەی سەرسوڕمانە.
تا کۆتایی ساڵی 2026، سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری بە نرخێکی کەمتر لە پێشوو.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە، لەوانەش کارەبای 24 کاتژمێری کە بە پرۆژەی ڕووناکی ناسراوە، پرۆژەکە سەرەتا لە هەولێر جێبەجێ کرا، دواتر گەیشتە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی، بەم زووانەش دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە.
پرۆژەکە لە فراوانبوونە، بەم زووانە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ژمارەیەک گەڕەکی دیکە لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، تاکو کۆتایی ساڵی 2026، کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.
ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.
بەڵێ، هەواڵەکان ڕاستن: پەرلەمانتار @srwa_qadir سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێڕاق تۆمارکردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی #ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە.
— Aziz Ahmad (@azizkahmad) July 9, 2025
باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە دەکات.
جێگەی…