شاندێکی دەم پارتی گەیشتە هەولێر

شاندێکی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد تورک گەیشتە هەولێر و بڕیارە سبەی لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە بەشداریی بکەن.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، شاندێکی دەم پارتی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد تورک گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا، وەک بڕیارە، سبەی هەینی 11ـی تەممووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) وەک نیازپاکیی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لە دەڤەری ڕاپەڕین بەڕێوەبچێت.
کۆما جڤاكین کوردستان(کەجەکە) لە ڕایگەیاندراوێکدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت: دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت.
دوێنێ چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە پەیامێکی نوێی ڤیدیۆیی گوتی: سه‌باره‌ت به‌كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی پێی گه‌یشتووین به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش دا، پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ ئاشتی و دیموكراتی، هەروەها ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
باسی لەوەش کرد، به‌ئاشكرا ئه‌وه‌دەڵێم هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه، سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
ئۆجەلان دەشڵێت: دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان، پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت. ورده‌كاری چه‌ك دانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن وبه خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕاشیگەیاند، لێرەدا كۆتایی بە خەباتی پەکەکە دەهێنین، کە وەک کاردانەوەیەک له‌دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دروست بوو، بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. گوتیشی: ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورد دا نراوە و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، کۆما جڤاكین کوردستان(کەجەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن.
کەجەکە دەڵێت: "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت."
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.