لە کابینەی نۆیەم، کاروبارەکانی حکوومەت بە ئەلیکترۆنی کراون

لە کابینەی نۆیەمدا، چەندین هەنگاوی گرنگ نراون، بە تایبەت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین.
شانبەشانی پێشکەوتنەکانی جیهان لە وەچەرخانی دیجیتاڵی، کابینەی نۆیەم، بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت، کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە دیجیتاڵیکردنی کەرتی بانکی، چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەمووزی 2025، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەنگاوی زۆر گەورەیان ناوە لە کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە دیجیتاڵیکردنی دامەزراوەکان، ئەو بناغەیەی کە دایانناوە یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ناپێویست و زیادکردنی داهات.