پیرەمەگروون..بەهۆی ڕووخانی بنمیچی مزگەوتێک چەند کرێکارێک برینداربوون

ڕووخانی بنمیچی مزگەوتێک لە پیرەمەگروون
ڕووخانی بنمیچی مزگەوتێک لە پیرەمەگروون

لەکاتی کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی مزگەوتێک، چەند کرێکارێک دەکەونە ژێر بنمیچی مزگەوتەکە و بە سەختی بریندار دەبن.

شەممە 12ـی تەممووزی 2025، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ڕایگەیاند: لەکاتی کۆنکرێتکردنی بنمیچی مزگەوتی تەلان لەناحیەی پیرەمەگرون، بنمیچی مزگەوتەکە ڕووخاوە  و چەند کرێکارێک بەهۆیەوە  بەسەختی بریندار بوون .

پێنجشەممەی ڕابردوو 10ـی تەممووزی 2025، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند : بەهۆی داڕمانی دیوارێک لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بەسەختی برینداربوون، سەرباری ئەوەی دوو کرێکاری دیکەش چارەسەریی پزیشکییان وەرگرت.

کرێکاران لە هەرێمی کوردستان، پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی نابن، سەرباری ئەوەی بەشێک لە پرۆژەکان مەرجی سەلامەتییان بۆ کرێکار تێدا نییە، هەر بۆیە زۆر جار کرێکاران لە پرۆژەکان دەبنە قوربانیی، کرێکارانیش ڕووداوەکان بۆ کەمتەرخەمی بەشێک لە ئەندازیاران دەگەڕێننەوە.