سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە بەڕێوەبەری گشتیی کوردستان24 دەکات
ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەممووزی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24 کرد، بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24، پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە ئەحمەد زاویتەیی و خانەوادەکەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
حوسێن ئەحمەد زاویتەیی باوکی ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24 ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەممووزی 2025، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بۆ کۆچی دوایی باوکی کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبێت بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئەحمەد زاویتەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.