پسپۆران هۆشداری لە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر قاوە لە هاویندا دەدهن
پێگەی هەواڵی تەندروستیی ڤێری ویڵ، ڕاپۆرتێکی لەبارەی مەترسییەکانی خواردنەوەی قاوەی لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە لە کاتی گەرمایەکی سەخت دەبێتە هۆی وشکبوونی جهسته و لە دەستدانی ڕێژەیەکی زۆری شلە لە جهستهدا.
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە، چ بەهۆی ئالوودەبوون بە کافاینەوە یان بە مەبەستی تەندروستی بێت.
ئەو پێگە تەندروستییە ئاماژەشی داوە، قاوە پێکهاتەی کافاینی تێدایە، ئەمەش وا دەکات لە کاتی خواردنەوەیدا گورچیلەکان ئاوێکی زۆر دەربدەن، بەمەش جهستهی مرۆڤ تووشی کەمبوونهوهی ئاو دەبێت، بە تایبەت ئەگەر ڕۆژانە ئاوی پێوسیت نەخورێتەوە.
ڕۆب ڤاندام، مامۆستای وەرزش و زانستە خۆراکییەکان لە زانکۆی جۆرج واشنتن لەم بارەوە گوتی: خواردنەوەی قاوە بە شێوەیەکی مامناوەند لە کەشوهەوایەکی گەرم کاریگەریی لەسەر وشکبوونی لەش نابێت، چونکە قاوەکە بڕێکی پێویستی ئاوی تێدایە کە جهستهی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، بەڵام بەو مەرجەی بڕێکی کەم بخورێتەوە.
ئەو پێگە تەندروستییە بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی وشکبوونی ئاو لە لەشدا نەبن ژمارەیەک ئامۆژگاری بڵاو کردووەتەوە کە پێکهاتوون لە، خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو، بەتایبەت لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا.
ئامۆژگاری گەنجان دەکات ڕۆژانە زیاتر لە 400 میلیگرام کافاین نەخورێت، واتە دەکاتە چوار کووپی ئێسپرێسۆ لە ڕۆژێکدا، ئاماژەشی داوە، بۆ هەر کووپێکی قاوە دەبێت، دوو کووپ ئاو بخواتەوە.
هەروەها باسی لەوەش کردووە، یەکێکی دیکە لە ڕێگاکان بۆ ڕێگرکردن لە وشکبوونی لەش، خواردنەوەی شەربەت و شیر و ساردمەنییهکانی دیکەیە کە کافاینییان تێدا نییە.
هاوکات ئاماژەشی داوە، لە جێگرەوەی قاوە، دەتوانن قاوەی دیکافێ و ئاوی گوێزهێندی و چای ئەسید بخورێتەوە.