به‌غدا.. هاووڵاتییان به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندانیان كرد

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له دژی خراپی دۆخی كاره‌با، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌كه‌ن؛ هاوكات ده‌ڵێن، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه ناده‌ن هاووڵاتییان داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
شه‌ممه، 12ـی ته‌ممووزی 2025، سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له دژی خراپی دۆخی كاره‌با، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان كرد و داوایان له به‌رپرسانی ناوچه‌كه كرد، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، "هێزه‌كانی پاراستنی یاسا"، ده‌ستوه‌ردانیان كردووه و ڕێگه‌یان به خۆپیشانده‌ران نه‌داوه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه به‌رپرسانی ناوچه‌كه و له وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه دووریان خستوونه‌ته‌وه.