سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم دامەدەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە و ڕۆژی سێشەممەش دەوام ئاساییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سبەینێ دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ـی تەممووزی ساڵی 1958، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەست پێ دەکاتەوە.