ڕوانگەی سووری بۆ کوردستان24: لە شەڕوپێکدادانەکانی سوەیدا 21 کەس کوژراون و 80 کەسیش برینداربوونە
لە پارێزگای سوەیدا لەباشووری سووریا، شەڕ لەنێوان درووزەكان و چەكداری هۆزی ناوچەكەدا روویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووزی 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە شەڕوپێکدادانەکانی سوەیدا 21 کەس کوژراون و 80 کەسیش بریندارن.
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری گوتیشی: شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان گرووپە چەکدارەکان ڕوویداوە، هەروەها بەگوێرەی ئاماری رێكخراوەكە لەناو كوژراوەكان 10 كەس لە درووزەكان هەن کە منداڵی تێدایە.
هۆکاری شەڕەکە لەئەنجامی داخستنی رێگەی دیمەشق- سوەیدا و هاتوچۆكردن لە نێوان ئەو دوو پارێزگایە بەتەواوی وەستا، دواتر لەلایەن چەكدارەكان سەری هەڵدا.