لە پارێزگای میسان، فەرماندەیەکی سەربازی سەر بە موقتەدا سەدر کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنیی، ڕایگەیاند، فەرماندەیەکی سەربازی سەر بە موقتەدا سەدر لە پارێزگای میسان کوژرا.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، "زیا ئەلیاسیری، سەرکردەی سەرایا سەلام لە پارێزگای میسان لە دوای هێرشێکی چەکداری کوژراوە".

ڕوونیشی کردەوە زیا ئەلیاسری، وەک ئامر سرییە 21 لە فەوجی چوارەمی سەرایا سەلام لە میسان خزمەتی کردووە.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنیی لە میسان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، سەرکردەیەکی دیاری ڕەوتی سەدر لەناو ماڵەکەی خۆی له میسان، کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە "زیا ئەلیاسری، تەمەن 40 ساڵ، بە بەکارهێنانی چەک لەناو ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە."

ئاماژەی بەوەش دا، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە دەکەن و تەرمی ئەو ئامر سرییەش گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment