هۆشدارییەکان سەبارەت بە شەپۆڵی خۆڵ بارین لە عێراق
بەهۆی گۆڕانیی کەشوهەوا و کەم بارانییەوە، هۆشداری لە زیادبوونی شەپۆڵی خۆڵ بارین لە عێراق دەدرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی کاریگەرییەکانەوە بەشێکی زۆری ناوچەکانی باشووری عێراق ڕووبەرووی کەم ئاوی بووەتەوە و بەشێکی زۆری زۆنگاوەکان وشکبوون و خەڵکێکی زۆریش بەهۆیەوە بەرەو ناوەندی شارەکان کۆچیان کردووە.