شۆفێرێکی تاکسی، لەنێو ئۆتومبێلەکەی کتێب بە سەرنشینانی دەدات

گەنجێکی تەمەن 27 ساڵانی شاری هەولێر دوای دەرچوونی لە زانکۆ، شۆفێری تاکسی دەکات و لەنێو ئۆتومبێلەکەی ژمارەیەک کتێبی داناوە، بۆ ئەوەی سەرنشینان بتوانن سوودی لێ وەرگرن.
شەپۆل هۆشەنگ، ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دوای دەرچوونم لە بەشی میوزیک لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بوومه شۆفێری تاکسی، سەرەتا بیرۆکەی ئەوەم لەلا گەڵالە بوو کتێبێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەم دابنێم.
شەپۆل هۆشەنگ گوتیشی: لە دوای ئەوە خەڵکێکی زۆر دەستی خۆشی لێ کردم، بەتایبەتی لەلایەن سەرنشینانەوە، تەنانەت هەندێک جار پێشنیازی ناونیشانی کتێبی نوێیان بۆ دەکردم، هەروەها ئەو کتێبانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەمدا هەن، زۆرینەیان کتێبی ئەدەبین، لەوانە ڕۆمان و شیعر.
ئەو شۆفێرە دهشڵێت، هاووڵاتییان و سەرنشینان زیاتر کتێبی ڕۆمان و شیعر دەخوێننەوە، هاوکات داوا لە شۆفێرانی دیکەی تاکسی دەکات، ئەوانیش بیرۆکەی هاوشێوە بۆ سهرنشینهكانیان پێشكهش بكهن، بهڵكوو سوودی لێ وهربگرن و لهم ڕێگهیهوه بتوانن به پێی توانا و ئاستی خۆیان بهشدار بن له خزمهتكردنی كۆمهڵگه و بهرهوپێشبردنی له ڕووی هۆشیاری و ڕۆشنبیرییهوه.
