سبەی ڕێگەی هەولێر بۆ سۆران لە گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

بەهۆی قیرتاوکردنی ڕێگەکە، سبەی ڕێگەی(سۆران-خەلیفان) لەنێو گەلی عەلی بەگ لە ڕێڕەوی هاتن لە هەولێرەوە بۆ سۆران، دادەخرێت.

سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025، بۆ ماوەی تەنیا ڕۆژێک، لە کاتژمێر(7)ـی بەیانی تاکوو(10)ـی شەو، بەشێکی ڕێگەی( سۆران-خەلیفان) لەنێو گەلی عەلی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران، دادەخرێت چونکە قیرتاو دەکرێت، داوای لە هاووڵاتییان کرد، دەتوانن ڕێگەی( بێخاڵ-ڕواندز، سۆران) لەبری ئەوە بەکاربێنن.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاندووە، ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك كراوە دەبێت و بارهەڵگرەكان دەتوانن ڕێگای(سۆران-ڕواندز-بێخاڵ) بەكاربێنن. 

داوای لە هاموشۆكارانی ئەم ڕێگایە کردووە، هاوكاری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بكەن.