داوای دوورخستنه‌وه‌ی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک ده‌كرێت

بەهۆی گەندەڵییەوە داوای دوورخستنه‌وه‌ی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک دەکرێت له پۆسته‌كه‌ی؛ هاوكات داوای پێکهێنانی لیژنەیەک ده‌كرێت بۆ ئەوەی پێداچوونه‌وه به کارەکانی ڕابردوویدا بكات.
چوارشه‌ممه، 16ـی ته‌ممووزی 2025، ئەمیر مەعمووری، په‌رله‌مانتاری عێراق لە ڕاگەیه‌نراوێکدا گوتی: واژۆ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لهما هاشم مووسا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک کۆ کراوەتەوە. ده‌شڵێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و شكسته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئه‌ركه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و به‌رتیلی له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه.
ئەمیر مەعمووری دەڵێت، بەپێی بڕگه‌كانی مادده‌ی 61ـی دەستووری عێراقی، داوای کۆکردنەوەی واژۆمان کردووە بۆ دوورخستنه‌وه‌ی لهما هاشم مووسا لە پۆستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک. هەروەها "داوای پێکهێنانی لیژنەیەکمان کردووە بۆ ئەوەی وردبینی بە کارەکانی ڕابردووی ئەو بەڕێوهبەرەدا بکات، چونکە گومان دەکرێت پۆستەکەی بەکار هێنابێت بۆ وەرگرتنی به‌رتیل و نەکڕینی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیاکان بەڵکوو لەگەڵ چەند کۆمپاناییەک کە سەر بە خۆیەتی و ڕێککەوتنی لەگەڵیان هەیە."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بەهەدەردانی موڵکی گشتی و بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتییان، داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی یاساش سه‌روه‌ر بێت، بدرێته دادگه.