پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-7- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە سەر هەندێک ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە، پیشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ هەینی، 18-7-2025، ئاسمان ساماڵ بێت. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 44 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی