قەرەباڵغی شەقامەکانی دیمەشق نیگەرانی لەلای هاووڵاتییان دروستکردووە

لە کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانی دیمەشق بەهۆی زۆربوونی ژمارەی زۆری ئۆتومبێلەکان بووەتە هۆی قەرەباڵغی لە شەقامەکان، ئەمەش نیگەرانی لەلای هاووڵاتییان دروستکردووە.

هاتن و چوون لەناو بازاڕ ئاساننییە  و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی قوتابی و فەرمانبەر چەندین کاتژمێر لەسەر شەقامەکان ڕاوەستن.

عەلی یووسف، شوفێری پاسە و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هۆکاری قەرەباڵغی شەقامەکان تەنگەبەری و زۆری ژمارەی ئۆتومبێلەکانە، پێشتر قوتابی و فەرمانبەر پێنج خولەک دەوەستا، بەڵام ئێستا دەبێت 15 خولەک چاوەڕێ بکات، چونکە قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکان هەیە.

سامر محەممەد، شۆفێری تاکسییە بە کوردستان24ـی گوت: هۆکاری سەرەکی ئەم قەرەباڵغییە پابەندنەبوونی شۆفێرانە، هاوکات نەرمی نواندنی پۆلیسی هاتوچۆ لە ترافیکەکان بەرانبەر سەرپێچی شۆفێران هۆکاری هاوشێوەن.

کەمبوونەوەی پاسی گواستنەوەی هاووڵاتییان و زۆربوونی ئۆتومبێلەکان هۆکاری سەرەکی قەرەباڵغی شەقامەکانن لە دیمەشق، جیا لەوە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و هەبوونی بازاڕی بچووک لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان هۆکارێکی دیکەن.

هاووڵاتییان داوا لە حکوومەت دەکەن، بە زووترین کات، کێشەی قەرەباڵغی چارەسەر بکەن و ڕێنمایی زیاتر بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی شۆفێران پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

 

 
 

 

Fly Erbil Advertisment