تاجیكستان.. به‌رهه‌مهێنانی قه‌یسی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره

تاجیكستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌م هۆیه‌وه زه‌وی و خاكی به پیتی ئه‌م وڵاته، زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و چه‌ندان ناوچه‌ی بووه‌ته بیابان.
قه‌یسی یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوازه و به ناوبانگه‌كان كه ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له تاجیكستان به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانی وه‌رزی باران وایكردووه، ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر كه‌م ببێته‌وه.
تاجیكستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له ڕووی ئابوورییه‌وه پشت به كشتوكاڵ و چاندن ده‌به‌ستێت، قه‌یسیش یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ژیانی هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی كه ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئۆکتام کۆزیڤ یه‌كێكه له جووتیاره تایبه‌ته‌كانی تاجیكستان، له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، ده‌یان هه‌زار دار قه‌یسی به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و نه‌بوونی باران و به‌رزبوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری پله‌كانی، له‌ناو چوون و زیانێكی گه‌وره به‌و به‌رهه‌مه گه‌یشتووه.
مومۆندیجۆن محەممەدجنۆڤ، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئیسفەرا فۆدز، بەرهەمهێنەری گەورەی میوەی وشککراوە، باسی له‌وه كردووه، چاندنی قەیسی لە باکووری تاجیکستان گرنگییەکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەیە، هەلی کار ده‌ڕه‌خسێنێت و ئاستی ژیانی دانیشتووان باشتر دەکات.
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) ڕایگه‌یاندووه، ڕێژه‌ی 10%ـی به‌رهه‌می قەیسی جیهان لە تاجیکستان دەچێنرێت، میوەکە بە بەرهەمێکی ستراتیجی و سەرچاوەیەکی گرنگیی ئابووری دادەنرێت.
شاری ئیسفه‌را له تاجیكستان به پایته‌ختی قه‌یسی ئاسیای ناوه‌ڕاست ناسراوه، هاوكات ڕێژه‌ی 93%ـی شاخه‌كانی به دار قه‌یسی داپۆشراون.
چاندنی قەیسی بۆ تاجیکستان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و له هه‌نارده‌كردنی قه‌یسی وشككراوه له جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.