بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا: داعش توانای ھەستانەوەی ھەیە
" 20 گرووپی تیرۆریستی لە جیھان لەژێر چەتری داعش كار دەكەن"
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام" ناسراو به "داعش"، كه له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به رێكخراوێكی "تیرۆریست" وه‌سفده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له عێراق و شام و كوژرانی سه‌ركرده‌كانی، به‌ڵام له جیهاندا به‌رده‌وامه له په‌لهاویشتن و بڵاوبوونه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، "كریستۆڤه‌ر میله‌ر" له میانی وته‌یه‌كدا، كه له به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شیكرد، گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهاتوون، داعش به‌رده‌وام توانای خۆی له هه‌ڵسانه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی له شه‌ش ساڵی رابردوودا به‌ری كه‌وتووه، پیشانداوه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و رێكخراوه كادیره دێرینه‌كانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام توانیویه‌تی تۆڕی فراوانی نهێنی درووست بكات".
گوتیشی: "ئه‌و رێكخراوه له ناوچه گوندنشینه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، له رێی هێرشی كتوپڕ و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراوه و كرده‌ی كوشتنی كه‌سانی دیاریكراو و هێرشی مووشه‌كی به‌رده‌وامی به كاره‌كانی داوه و له مانگی ئایاری رابردوودا ده‌یان سه‌ربازی عێراقی كوژران و برینداربوون له ئاكامی هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "داعش له رێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌وه كه بۆ پڕوپاگه‌نده بڵاویان ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت ده‌ریبخات، كه هێشتا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی له كرده‌كانیان به‌وپه‌ڕی رێكوپێكییه‌وه به‌رده‌وامن و خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داعش هه‌وڵده‌دات هه‌زاران چه‌كدار و خێزانه‌كانیان له‌و كه‌مپانه رزگار بكات، كه له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌كداران و كه‌سوكاری چه‌كداره بیانییه‌كانی ریزی داعش.
ئاشكراشیكرد، ئێستا ئه‌و رێكخراوه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا، نزیكه‌ی 20 گرووپ و كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یه و به‌شێكیان لقن و به‌شێكیشیان تۆڕی فراوانن.
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، "كریستۆڤه‌ر میله‌ر" باسی له‌وه‌شكرد، داعش له ئه‌فریقا به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه و ئه‌و هێرشه‌ی له نایجیریا ئه‌نجامیدا، ده‌ریخست، كه توانای رێكخراوه به به‌هێزی له‌و ناوچه‌یه ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه دوای ئه‌وه دێت، حكومه‌تی عێراق له دیسێمبه‌ری (2017) سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی داعش بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خاكی عێراقدا.