خەڵکی غەززە: ڕۆژانە لە برسان بەخەبەر دێینەوە
ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی غه‌ززه له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك نۆره ده‌گرن و به ڕووخسارێكی ماندووه‌وه، ده‌ستیان بۆ به‌شێكی كه‌می خۆراك درێژ ده‌كه‌ن.
ئالا‌ء ئه‌بو مازی، هاووڵاتییەکی غەززەیە و دەڵێت: "خه‌ریكه له‌برسان ده‌مرین، منداڵان هه‌ر به‌یانیی زوو له‌برسان به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌ڵێن برسیمانه. هه‌ر ده‌ڵێین سه‌بر بگرن، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بن؛ برسینه و ده‌یانه‌وێت شتێك بخۆن."
سه‌فا تاڵیب، دایکی چەند منداڵێکە و ئاماژە بەوە دەدات "منداڵەکانم خواردنیان ده‌وێت، ده‌ڵێن دایكه برسیمانه، ئێمه‌ش ناچارین به‌درۆ، پێیان بڵێین چاوه‌ڕێكه‌ن، نان و په‌نیر و خواردنتان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچمان نییه بیانده‌ینێ."
وێڕای دۆخێكی سه‌خت، ڕێکخراوە خێرخوازییه‌كان هه‌وڵی دابینكردنی خۆراك بۆ هاووڵاتییانی غەززە ده‌ده‌ن، كۆگاكانی خۆراكیش خه‌ریكه هیچیان نامێنێت.
مه‌حموود ئه‌بو رزق، چێشتلێنه‌ری یەکێک لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانە و دەڵێت: "من پێموایه مادده خۆراكییه‌كانی وه‌ك پاقله‌مه‌نی و نۆك و نیسكیش زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش زۆری خواستی خه‌ڵكه له‌سه‌ر خۆراک. پشتیوان به‌خودا ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین، هه‌رچه‌ند خواردنه‌كه زۆر له پێویستی خه‌ڵك كه‌متره."
خه‌ڵكی غه‌ززه داوای خواردن له جیهان ده‌كات، دوای گه‌یشتن به بنبه‌ست بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ دۆخه‌كه، رۆژ به‌ڕۆژ برسێتی ڕوو له زیادبوونه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەدەنگیریی قەتەر، میسر و ئەمەریکا لە دەوحە بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
یەکێک لە مەرجەکانی حەماس لە گفتوگۆکاندا ئەوەیە، ئەگەر ئاگربەستەکە ڕاگەیەنرا، دەستبەجێ هاوکاریی مرۆیی بچێتە نێو غەززە و خەڵکی کەرتەکە لەو برسێتییە ڕزگار بکرێت.