كوردانی سەراتۆڤ بەرگری لە زمان و كولتووریان دەكەن
"كورده‌كانی سه‌راتۆڤ رۆڵی به‌رچاو ھەیە له كه‌رتی ئابووری پارێزگاكە"
K24 - مۆسكۆ
سه‌راتۆڤ به‌هۆی له‌باری كه‌شوهه‌واكه‌ی، بووەته ناوچه‌یه‌كی له‌بار بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و وه‌به‌رهێنان، هه‌ربۆیه زیاتر له 22 هه‌زار كورد له سنووری ئه‌و پارێزگایه ژیان ده‌كه‌ن، پارێزگاری پێشووی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت "كورده‌كانی سه‌راتۆڤ رۆڵی به‌رچاو ده‌بینن له كه‌رتی ئابووریدا"، زیاتر له 100 ساڵه له زێدی خۆیان دابڕێندراون و له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی دیكەدا ژیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زمان و داب و نه‌ریتی باب و باپیرانیان به‌باشی پاراستووه.
سه‌راتۆڤ یه‌كێك له‌شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی رووسیا و 906 كیلۆمه‌تر له مۆسكۆی پایته‌خته‌وه دووره، ناوازه‌یی پارێزگاكه له‌وه‌دایه كه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدا ده‌ژین، كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه. كورد له‌ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ری سه‌راتۆڤ، له‌كایه‌ی جیاجیادا جێ په‌نجایان دیاره و پارێزگاری پێشووی شاره‌كه‌ش رۆڵی كورد، له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت.
دمیتری فیۆده‌ره‌ڤیچ ئایاتسكۆ‌ڤ، پارێزگار ی پێشووی سه‌راتۆڤ بە كوردستان24ی گوت: "كورد له زۆرێك له كۆماره‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو ده‌ژین، گه‌لێكی ئیشكه‌ر و چالاكن له‌به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریدا، بێگومان كورد زانا و هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی بلیمه‌تیشیان هه‌یه، رووسیا سه‌رجه‌م ده‌رگاكانی به‌روویاندا كردووەته‌وه، هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نییه، كورده‌كانی سه‌راتۆڤ رۆڵی به‌رچاو ده‌بینن له كه‌رتی ئابووریدا، به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان و دانه‌وێڵه و گۆشتی ئاژه‌ڵ به ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌رهه‌م ده‌هێنن".
كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه پارچه زه‌وییان بۆ ناوه‌ندی كولتووری له‌پاڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكە له پاركی سه‌ركه‌وتن بۆ كورده‌كان دابین كردووه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد ده‌ڵێن، ناتوانن ئه‌و ماڵه كوردییه دروست بكه‌ن و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌م هه‌نگاوه به‌ناكامی ماوه‌ته‌وه.
باریس شینچوك، سه‌رۆكی ژووری جڤاكی پارێزگای سه‌راتۆڤ دەڵێ: "كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه بره‌ودانه به كولتووری گه‌له جیاوازه‌كان، سه‌راتۆڤ یه‌كه‌م هه‌رێمه كورده‌كان سه‌ربه‌خۆیی كولتوورییان تێدا وه‌رگرتووه، كورده‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌رده‌وام بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی خۆیان شكۆمه‌ندانه به‌رزراده‌گرن، به هه‌ڵپه‌ركێ دڵی هه‌مووان خۆشده‌كه‌ن، خاڵێكی سه‌رنج راكێشی گۆڤه‌نده‌كه‌یان ئه‌وه‌یه به گرووپ شایی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌میشه یه‌كگرتن و لێكنزیكبوونه‌وه كه‌ڵكی لێده‌بینرێت، خوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و میوان دۆستانه ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌میشه بۆنه‌كانیان به میوانداری نوێنه‌ری گه‌لانی تر یاد ده‌كه‌نه‌وه، له نیشاندانی ره‌هه‌نده كولتوورییه‌كاندا بوێرن، به‌م كاره‌ش گرژی لای هاوسێكانیان ده‌ڕه‌وێننه‌وه و دڵنیایی له‌بێ كێشه‌یی خۆیان ده‌ده‌ن".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان 4200 كورد له سه‌راتۆڤ ده‌ژین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2019 كه كورده‌كان خۆیان ئه‌نجامیان داوه، زیاتر له 22 هه‌زار كورد له سه‌راتۆڤ، ئۆزینكی، پیریلوبیا و یه‌رشۆڤ، دێرگاچی و كراسنی كوت و ئینگلس و رتیشیڤه و كلیشكۆڤه ده‌ژین، به‌هۆی رۆڵی گرنگیان كورده‌كان ناوێكی دیارن له پارێزگاكه‌دا.