کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە دادەبەزن
بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرای کردووە، سبەی پلەکانی گەرما پلەیەک یا دوو پلە دادەزن، تەنها لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
هەینی 25ـی تەممووزی 2025، بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووەتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت،خێراى با مام ناوەند دەبێت لە ( 15 – 25 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا مەوداى بینین (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێت: ئاراستەی با، باکوورو باشورى رۆژئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لە هەندێک شوێن کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی سبەی شەممەش رایگەیاندووە، سبەى شەممە 26-07-2025
ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت،خێراى با مام ناوەند ( 15– 25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەوداى بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با، باکووری رۆژئاوا دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەم شێوەیە:
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی
دهۆک : 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 47 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 50 پلەی سیلیزی