سەفین دزەیی: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا تاوتوێی هێرشە درۆنییەکانمان بۆ سەر هەرێم کرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتە جیاجیاکانی ئەمەریکا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هێرشە درۆنییەکانمان کرد بۆ سەر هەولێر.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:  لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکا بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی دوو مانگ پێش ئێستامان کرد لەبواری وزە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتە جیاوازەکان و کۆنگرێس ، دەربارەی کۆتا پێشهاتەکان کە لەناوچەکە ڕوویانداوە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد.

سەفین دزەیی گوتی:  پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و مووچە و هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە و دیدارەکان بوون.

هاوکات دوێنێ پێنجشەممە، لەکاتی بەشداریکردنی لە پانێڵکدا لە واشنتن، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هێرشە درۆنییەکان کاریگەریان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت هەبوو و داوامان لە بەغدا کردووە لێژنەیەک پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هێرشانە بێت، چونکە بەهۆیانەوە چوار کێڵگەی نەوتی زیانیان بەرکەوتووە.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment