شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە هەوادا، ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە باران ببارێت.
شەممە، 26ـی تەمووزی 2025، محەممەد کەمال، شارەزایی بواری کەشناسی، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی كاریگه‌ریی شه‌پۆلی گه‌رما له ناوچه‌كه‌دا، ڕێژەی شێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
محەممەد کەمال گوتیشی: ئەم شێیه له ناوچه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه هاتووە و گەیشتووەتە ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و ئەگەری ئەوە هەیە لە هەندێک ناوچە باران بەڕێژەییەکی کەم ببارێت.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی باسی لەوەش کرد، له ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای سلێمانی، سنووری قه‌زای كۆیه، باكووری شاری هه‌ولێر و قه‌زای ئاكرێ ئه‌گه‌ری بارانبارین هەیە.
هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، پلەکانی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بن:
- هەولێر: 47 پلەی سیلیزی.
- سلێمانی: 46 پلەی سیلیزی.
- دهۆک: 46 پلەی سیلیزی.
- کەرکووک: 49 پلەی سیلیزی.
- زاخۆ: 47 پلەی سیلیزی.
- هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی.
- سۆران: 46 پلەی سیلیزی.
- حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی.