قوبرس داوای وهڵامدانهوهی توركیا له یهكێتی ئهوروپا دهكات
ئهوروپا بهرامبهر به توركیا یهكگرتووه
K24 - ھەولێر:
وەزیری بەرگری قوبرس، خارالامبوس بیتریدیس داوای لە یەكێتی ئەوروپا كرد رێوشوێنی یەكلاییكەرەوە بەرامبەر بە توركیا بگرێتەبەر لە ئەنجامی رەفتارەكانی ئەنقەرە لە رۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوهڕاست.
بیتریدیس ئەمڕۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەھیچ شێوەیەك نابێت ئەم رەوشەی ئێستای دەریای سپیی ناوەڕاست، لە ئەنجامی كاری دوژمنكارانەی توركیا، بە كەم وەربگیرێ، لەم بارەشەوە دەبێت یەكێتی ئەوروپا دەستەواژەكەی لەمەڕ ھاوكاری بكاتە كارێكی یەكلاییكەرەوە".
بیتریدیس جەختیكردەوە، دەبێت "بایەخی پێوست بە رەوشەكە بدرێت و رێوشوێنی یەكلاییكەرەوە و یەكسەرە بگیرێتەبەر"، بۆ ئەوەی نامەیەكی بەھێز ئاراستەی توركیا بكرێت وناوەڕۆكەكی ئهو پهیامه له خۆبگرێت، كه "یەكێتی ئەوروپا لە مامەڵكردندا بەرامبەر بە رەفتارە نایاسایەكانی توركیا ھێشتا یەكگرتووە".
ناوچەی رۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست لە مانگەكانی رابرووەوە گرژییەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوه بەھۆی ئهوهی لەو ناوچانەی كە قوبرس و یۆنان بە ناوچەی خۆیانی دەزانن، توركیا به دوای نهوت و غازدا دهگهڕێت.