پرۆفیسۆرێک هۆشداری لە نەشۆردنەوەی شووتی دەدات

پرۆفیسۆرێک هۆشداری لە خواردنی شووتی دەدات، کە یەکێکە لەو میوەیانەی هاوینان لەلایەن هاووڵاتییانەوە زۆر دەخوورێت.

دکتۆر عەلی دەمیر، پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە لە زانکۆی نەجمەدین ئەرباکان ڕایگەیاند، شووتی میوەیەکی هاوینەی بەناوبانگە، بەڵام ئەگەر بەبێ شۆردنەوە بخورێت، مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستیی دروست دەکات. 

جەختی لەوەش کردەوە، توێکڵی شووتی وردە زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان لە کێڵگە هەڵدەگرێت، هەر بۆیەش، شۆردنی شووتی پێش خواردن زۆر گرنگە.

دەشڵێت: "وەک دەزانن شووتی لە کێڵگە لێ دەکرێتەوە و دواتر دەهێنرێتە بازاڕەکانەوە بۆ فرۆشتن و دواتر دەخورێت، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە هەموو ئەو وردە زیندەوەرانە هەڵگرتبێت کە لە کێڵگەکەدا هەیە و ئەگەر بە ئاوی پیس ئاودێری کرابێت، ئەوا هەموو جۆرە زیندەوەرێک لە کێڵگە لێی کۆدەبێتەوە. بۆیە پێویستە هاووڵاتیی هۆشیار بێت کاتێک شووتی دەکڕێت، دەبێت ڕاستەوخۆ بیشواتەوە."

دەشڵێت: ئەو بەکتریایەی لێی کۆدەبێتەوە بە ئاسانی دەتوانێت بچێتە ناو شووتییەکەوە، بەتایبەت ئەگەر شووتییەکە درزی بردبێت. بەمەش دەببێتە هۆی ژەهراویبوون. لەو ڕێگەوە بەکتریاکان دەچنە ناو کۆئەندامی هەرسەوە دەبێتە هۆی سکچوون و تا، هەروەها ئەو وردە زیندەوەرانە بە شێوەیەکی گشتییش بە تایفۆید ناسراون.

ئەو پڕۆفیسۆرە جەختی لەوەش کردەوە، "ئەگەر بەشێک لە شووتییەکە خورا و بەشەکەی دیکە هەڵگیرا، پێویستە بە نایلۆنێکی خاوێن سەرەکەی جون دابپۆشرێت و لە ماوەی یەک، دوو ڕۆژدا بخورێت. 

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment