ئەردۆغان: لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە کۆنترۆڵکراون

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، هەماهەنگی باش لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان لەگەڵ ئافاد هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر ئاگرێکی نەخوازراو و 27 فڕۆکە و 105 هەلیکۆپتەر لە ئامادە باشیدان.
یەکشەممە، 27ی تەممووزی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بە 27 فڕۆکە و 105 هەلیکۆپتەر و شەش هەزار ئۆتۆمبێل و 25هەزار کارمەند و 132 هەزار خۆبەخش لە ئامادەباشی دان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ئاگرێک.
سەرۆک کۆماری تورکیا نووسیویتی: دامەزراوەکان لەسەرووی هەموویانەوە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان بە هەماهەنگی ئافاد، بەبێ وەستان درێژە بە ئەرکەکانیان دەدەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بە گشتی سێ هەزار و 62 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرانسەری وڵاتەکەمان کۆنترۆڵ کراوە.
گوتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەوە هات، لە ماوەکانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆری دارستانەکانی تورکیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیانیان بەرکەوت.