مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکی ئاڵۆزدا هەمیشە پەناگەیەکی ئارام بووە
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به دۆخی ته‌ناهیی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی و له سایه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش بۆ گۆڕه‌پانه‌كان و چالاكبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه، به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر ئارام و سه‌قامگیره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه له ڕووی ته‌ناهییه‌وه ناسه‌قامگیره، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ئارامه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له هاووڵاتییانی عێراق په‌نای بۆ ده‌هێنن و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گشتیی ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه، كۆتایی به داعش و توندڕه‌وی هاتووه،
گوتیشی: داعش تاوه‌كوو ئێستا شانه‌ی نووستوویان هه‌یه، نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو له ته‌واوی ناوچه‌كه ئه‌و شانانه‌یان بوونیان هه‌یه و ده‌بێت له نزیكه‌وه چاودێریی بكرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش و گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كان و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كردوویانه، دووباره‌ی نەکەنەوە.