مەسرور بارزانی: هەولێر ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دانان و داڕشتنی یاسای نه‌وت و گاز هه‌ماهه‌نگ بێت
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی پرسی نه‌وت و ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی و هاوكات خواستی توركیا بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێ و گشتگیر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به نه‌وت، گوتی: گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌ن له نێوان عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به (ITP)ـی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له نێوان عێراق و توركیا هه‌یه، له ساڵی 2026 ئه‌م گرێبه‌سته كۆتایی پێ دێت، ئێستا بڕیاره‌كه به ده‌ست توركیایه، كه ئاخۆ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا نوێ بكاته‌وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه، ده‌گوترێت كه توركیا نایه‌وێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئێستا گرێبه‌سته‌كه نوێ بكاته‌وه. توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ڕانه‌گرتووه، به‌ڵكوو دادگه‌ی فیدراڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی داوه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سكاڵایه‌كی له‌م باره‌وه به‌رز كرده‌وه و دادگای فه‌ره‌نسیش بڕیاره‌كه‌ی دا.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دانان و داڕشتنی یاسای نه‌وت و غاز هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2007ـوه له‌م باره‌وه كه‌مته‌رخه‌م بووه، ئه‌گه‌ر عێراق ببێته خاوه‌نی یاسای نه‌وت، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.