مەسرور بارزانی: بە پێی دەستوور مووچەخۆران مافی خۆیانە مووچە بەبێ دواکەوتن وەربگرن
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به پرسی بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته كارتێكی سیاسیی له ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
ده‌شڵێت: به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق، مووچه‌خۆران مافی خۆیانه به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن. ئه‌مه كارێكی قبووڵكراو نییه، چونكه ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی بڕیاری له باره‌ی مووچه داوه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نابێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
مه‌سرور بارزانی، باسی لەوەش کرد، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری، مافی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌ر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی، به‌ڵكوو بودجه‌ی تایبه‌تی له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ‌دا هه‌بێت، ڕێگه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه، داهاتی خۆی هه‌بێت و به‌شی له بودجه‌ی گشتیشیدا هه‌بێت! مایه‌ی سه‌رنجه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ هاتووه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
جەختی لەوەش کردەوە، چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی پرسی مووچە، بریتییه له ڕێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی داهاتووی فیدراڵی.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ئاخۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بودجه و مووچه‌وه هه‌یه، ته‌كنیكین یاخود سیاسیین، كه به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ته‌كنیكین و سیاسیی نین، گوتی: چه‌ند جار شاندی ته‌نكنیكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، به‌ڵام دیاره به‌غدا مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ نموونه؛ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سی له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دامه‌زراندووه، كه هیچ كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوون!