ئاسایشی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر بەتۆمەتی خراپ بەکار‌هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو کەیفی صابر دەستگیرکرد. 

یەکشەممە، 27ـی تەممووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار، کەیفی صابر حمد، ناسراو بە کەیفی زراری دەستگیرکرا.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، بە تۆمەتی خراپ بەکار هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو  و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگا دەستگیرکراوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا دەکات، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment